ئافرەت
Appearance
بە ڕۆژ زوڵف بێنێتە سەر ڕوو، ئەڵێن: هاوارە، ڕۆژ گیرا! | بە شەو ڕووی دەرکەوێ، مژدە ئەدەن: وا جەژنە مانگ گیرا! |
بە شەو ناڵەی نەخۆش جێی ڕەحمە، من بێ تۆ بناڵێنم | ئەڵێ لاچۆ، هەڵەوەڕ، دەنگ مەکە دز دێتە سەر شوێنم |
وتم: تۆ دەرم ئەکەی، پێی من بە مووی ئەگریجە بەستراوە | وتی: سەیری درۆی کە! ئێستە ئەگریجە لە کوێ ماوە؟! |
وتی: بێڵە بنووم، بێیتە خەوم شایەد تەسەللام بێ | وتی: لێم تێر ئەبی بمبینی، با هەر مەیلەکەت لام بێ |
وتم: ئێوە وەفاکار نین، کەچی عاشق ئەشێوێنن | وتی: مەعشووق دڵیان ساردە، بازاڕ گەرمیە ئەینوێنن |
وتم: تۆ وا بڵێ، ئێمەش بە جارێک لائەدەین لێتان | وتی: تا مفلسن هەروان، مەگەر ماڵ بێتە سەر ڕێتان |
وتم: ڕوویی جیهانم بێ، بە ساتێ وەسڵی تۆی نادەم | وتی: کەم دەسەڵاتییە وا حەڵاڵخۆری بەنی ئادەم! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|