ئازیز تۆ پرشەی هەسێرەی چاوت
Appearance
ئازیز تۆ پرشەی هەسێرەی چاوت | تۆ چین زەنار پەرچم خاوت |
تۆ بەژنی باڵای نەو توول لاوت | ناوت نازانم پێم بێژە ناوت |
خۆ من فەرەنگ نیم کەوتوومە داوت | |
بەو مەرجەی جەلای جام جەمینت | بە قەترەی عارەق گۆنای شیرینت |
بە ئاوی حەیات چاڵەکەی تینت | بە خەتی ئایەت خاڵەکەی شینت |
لە سەر کام دینی تێمە سەر دینت | |
بۆ بۆی عەتری خاو غونچەی لێوەکەت | تۆ گردی و تامی چەنەی سێوەکەت |
تۆ شەدەی لاری شل و شێوەکەت | نایێمە نزیک لە بەر خێوەکەت |
تاراکەت لادە بۆ نیم شێوەکەت | |
قەسەمت ئەدەم وە قەوس ئەبرۆ | وە پەڕەی گوڵباغ سەر کوڵمی گوڵ بۆ |
وە زەردی و کاڵی سووراییی سەرەرۆ | تاوێ وە لاما لایێ کەرەرۆ |
گیان و سەر و ماڵ پێشکەش بێ بۆ تۆ | |
داگیرت کردم وە نیو نیگای ناز | تێکت شکاندم هەر وەکوو شاباز |
من سوێنت ئەدەم شۆخی مەکرباز | وە عشوەو غەمزەی وە دیدەی تەناز |
تاوێ بێرە لام مەیکە بانگەواز | |
سوێنت بۆ ئەخۆم تا ڕۆژی مردن | فدایی تۆوم بۆ گیان بەخت کردن |
تۆ زەردی گوارەی پەخشی لای گەردەن | لەبەر تانەی عام گشت دۆس و دوژمن |
بێ تاقە تاوێ دانیشە لای من | |
دیوانە و عەوداڵ بەژنی ئاڵاتم | عاشق وە جوانی ڕەنگ و کاڵاتم |
من شێت و شەیدای قەد و باڵاتم | بە سەرگەردت بێت سەر و ماڵاتم |
بۆ چی ناپرسیت چۆنە حاڵاتم | |
دولبەر تو خوا تا کەی سزام بێ | تا کەی بێ مەیلیت بار و جەزام بێ |
تا کەی جەرگ و دڵ پڕ زۆخی زام بێ | دووریت ئێش سەخت دووری ئارام بێ |
بمدەرێ ماچێ با بەس فیزام بێ | |
مینە واز بێنە لەم وتە و باسە | بۆ خوا پێت ئەڵێم بۆ تۆ وا خاسە |
باش بیگریتە گوێ ئەم قسە ڕاسە | بیزانە دولبەر خوانەناسە |
هەزاری وەک تۆی کوشتووە بە تاسە |
1962
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|