ئازایی باوان بە وارس نابڕێ
Appearance
ئازایی باوان بە وارس نابڕێ | زۆر وەجاخزادە لە برسا ئەمرێ |
ترسنۆک سەری لە ئیش دەردەچێ | بەڵام ناوێرێ لە گژ ئیش هەڵچێ |
تا بەخت و قیسمەت بۆت نەبن بە یار | هۆش و هونەرت بۆ ناکەونە کار |
خۆ لە تەهلوکە، پاراستن فەرزە | هەندێ جار سکووت شیعرێکی بەرزە |
تێهەڵمەقوتە، بڵێی ئەزانم | ئەڵێین «نازانم ڕەحەتی گیانم» |
لە درێژەدا ئەدەب و کەماڵ | گەلێ چاکترن لە حوسن و جەماڵ |
ئەگەر تێکۆشی و بۆش دانەنیشی | ناکەویتە دوا، دایم لە پێشی |
هەر خوایە تەغیر ئەدا بە تەدبیر | وا چاکە باوەڕ بکەین بە تەقدیر |
زۆر جار نەدیدە قیسمەت ئەبارێ | پاروویش لە دەمت کەوتۆتە خوارێ |
ئەگەر ئەکەویە جوستوجۆی ئەحواڵ | قسە یا لە شێت ببیە یا منداڵ |
بەڵام وا چاکە لە هیچ گوێ نەگری | ئەوسا بێ واتە و بێ ئەزیەت ئەمری |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 681
1942/09/03
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|