ئارامی
Appearance
| کە تۆ مەئمووری کاکی خۆم بە ئارام | مەڵێ من مەیلی خۆمە و پیاوی ئاغام |
| دەس ئاگر سێنی ئاهی ڕەعیەتی کز | ئەسووتێنێ خەزێنە و موڵکی پاشام |
| ئەوی تیری دوعای مەزڵووم بپێکی | نەپێکراوە بە تیری ڕۆستەمی سام |
| لە شەستیری نزولەی سەر سبەینێ | بترسە و قەت مەڵێ من پیاوی ئازام |
| ئەگەر چاکەت لەگەڵ بێ تۆشەیە کرد | لە وەختێ تر مەڵێ من یارۆ کابرام |
| ئەگەر قانع بە گوێی شیعرت نەکەم من | بە دینم بێ حەیا و مەهتووک و ڕیسوام |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|