ئاخ بۆ کەری وا
Appearance
هەی بۆ کەرێ قەڕابەسەر، دەشت تەی کەرێکی باسییەر | گوێ کوڕت و پان و نێرەکەر، کوڵکن کەڵۆ کوت و بارەبەر |
بۆ ڕێگە ڕەو بەرقی فەڵەک وشتر زمان و دەم دەڵەک | لولاقی ڕانی وەک دمەک ئەتۆموبیلی ڕەهگوزەر |
هاشرمە گیر و خۆش خەرام بەرز و درێژ و هەم زەلام | هەم جو شکێن و تیژ و ڕام، چابوک وەکوو شەمەندەفەر |
شێری عەجەم، ئەسپی عەرەب، ئیجادە چاو و خۆش لەقەب | سافی وەکوو جای حەڵەب، توند و گەڕۆک و کاریگەر |
تووکی سپی وەک باڵی بەت، تەڕ دەماخی چەشنی شەت | ڕێگیر و ڕاس و بێ غەڵەت، دایم لە کۆە و دەشت و دەر |
ماکەر فەریب و حەیتە زل، دایم بەبێ کۆپان و جل | گە ڕووسپی، گاهێ خەجڵ هەم زەنگ لە مل هەم بارەبەر |
بێ عەیب و جوان و پۆزەڕەش، هەم گوێدرێژ و بارکەش | یاڵ مایین و ئاوەزە خۆش، ئەستوور مل و پارێنە سەر |
کلکی کڵافەی سەر کەفەڵ، ڕەنگ دێز و تووکن وەک چەقەڵ | دوو هێلکە گون توری پفەڵ، دەنگ و سەدا، سۆفی نەزەر |
سەر ڕەشکە کا ئەشکەوتە لووت، وەک بەعزێ ئاغا ڕووت و قووت | بۆ قانعی چاکتر لە جووت، بێ ترس و لەرز و بێ خەتەر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|