«ژوول وەرەن» هەڵسا دنیا بگۆڕێ
Appearance
| «ژوول وەرەن» هەڵسا دنیا بگۆڕێ | بەو سەودایەوە گوێی نایە گۆڕێ |
| بە خەیاڵ تۆپی هێنایە مەیدان | گوللەی بگاتە چەرخی ئاسمان |
| زەمین هاتە ڕاست خەتی ئیستیوا | بەو گوللە تۆپە بیگێڕێتە دوا |
| تۆپی خۆی هاویشیت کردی بە هەوا | چەرخی فەلەکی پێ تێک نەدرا |
| نە دەور گۆڕا نە جەوری زۆردار | بۆمبا و قونبولە زۆرتر کەوتنە کار |
| بە کەس چاک نابێ «دەنی» ناو ناوە | خوا ئەم جیهانەی وا سروشت داوە |
| بۆیە لە بەهەشت دەریپەڕاندین | تۆوی دوژمنی لە ناوا چاندین |
| ئێستا حیزبەکان هاتوونە مەیدان | بە گوێچەپچوڕکێ کەوتوونە تەکان |
| گوریس کێشەکێ هاتووتە پێشێ | هەر کەسە بۆلای خۆی ڕایدەکێشێ |
| هەندێ ئەحرارن هەندێ وەتەنی | دیمۆقراتیەکان پێیان پێکەنی |
| دڕ دەن وا هاتن تیپی دیموقڕات | عەدڵ و موساوات ئەخەنە وڵات |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 869
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|