یادی کیژۆڵەیەک

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
یادی کیژۆڵەیەک (1966)
by عوسمان عوزێری
302998یادی کیژۆڵەیەک1966عوسمان عوزێری

لەسەر زاری کیژێک گوتراوە کە جەوری کۆنەپەرستی لە چواردیوارا بەندی کردووە لەسەر ئەوەشەوە خۆشەویستەکەی لە بەندیخانەدایە و ماوەی ئەوەی نییە کە بیبینێت یان سەری لێ بدات.
«شەو درەنگە بەڵام ئەو هەرچەند لەجیێ نووستنا بێ و بیەوێ بخەوێ بە خەویش نوستاقاڵێ خەو نابینێ»

گیانە وا کاتی دوای نیوەشەوە هەموو کەس ئێستا فرمانیان خەوە
منیش وا کەوتووم لەسەر جێی نووستن کەوتوومە دەریای خەیاڵی بێ بن
سەیری چواردەورم ئەکەم دیوارە لەجێی ئەستێرەی ئاسمانم دارە
داری بنمیچی ئەو ژوورەی کەوا تیایا ئەچێژم ئازار و سزا
ئێستاش لە دووریت دڵم ناسرەوێ خەو بە توسقاڵیش لە چاو ناکەوێ
پیشەی هەمیشەی چاوانم هەردوو یەنێتە یادم ڕۆژانی پێشوو
تارمایی شێوەی تۆ ئەدا بەدڵ دڵیش کە بۆتە یەک پارچە سکڵ
گڕ بەر ئەداتە هەناو و جەرگم ئازار و یادت ئەبێتە بەرگم
ئەو بەرگەی کەوا داییم ئەیپۆشم یان ئەو ئازارەی گشت کات ئەینۆشم
بە یادی تۆوە یادی ڕابوردوو هەر شوێنێ تووش بم خێرا لە پەوروو
خۆمی لێ ئەخەم بە وێنەی مردوو تامی یەکجاری کاتەکانی زوو
ئەدات لە دڵم ئەمژێنێتەوە ئەو هەڵوێستانەم بیر دێنێتەوە
ئەو هەڵوێستانەی کە بۆتە مێژووم بۆتە یادی ژینی لەدەست چووم
هەتاکوو مردن من هەر پێی مەستم هەر وێڵی یادم، بێ هۆش و مەستم
شێوەی تۆ وێنەی گلێنەی چاوم پێویستی ژینمە جەرگ و هەناوم
هەر کە تۆ ون بوویت من وا بەربادم هەمیشە نوقمی دەریای پڕ یادم

1958/09/15
سلێمانی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse