ڕووبەڕووی دوژمن

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ڕووبەڕووی دوژمن (1966)
by عوسمان عوزێری
303160ڕووبەڕووی دوژمن1966عوسمان عوزێری

بمانگرن، بمانکوژن، بمانبڕن
هەرچی دێیە لەسەر ڕێیە کە ئەیگەنێ بیسووتێنن
بیڕووخێنن، تاڵانی کەن، وێرانی کەن
قڕی تێخەن
هەرچی شاری کوردستانە بەدەستانە
خواردەمەنی لێ ببڕن با بشمرن
مناڵ و لاو، ژن و پیاو
پیری کەنەفتەی کۆماوە
بە ئاستەم هێزی تیا ماوە
وەک ڕان پێش خۆتانیان بدەن
بەندیان بکەن، لەناویان بەن
بەر گوللەبارانیان بدەن
بێ دادگا شەهیدیان کەن
یان لە هەموو ڕێ و کۆڵانێ
لە گشت لایەک لەهەر شەقام و پەنایەک
سێدارەی زۆر
ئەڵقەی پەت شۆڕ
دانێن، هەڵخەن، هیچ سڵ مەکەن
بماگرن، بمانکوژن، بمانبڕن
هەر بۆ ئەوەی کۆیلەتان بین
بڵێی چی بن، ئێمەش ئەوەین
ئەی سا ئەمەی ئێوە ئەیکەن هێشتا کەمە
سەد ئەوەندەش دڕندە بن
بمانگرن، بمانکوژن، بمانبڕن
بێمننەت بن
ئێمە کوردین
بۆ کورد ئەژین، بۆ کورد ئەمرین
تا دنیا بێ زەوی مابێ قەت نانەوین
کوردایەتیی ئایینمانە، ژیانمانە
بڕوامانە، خۆراکی هەست و گیانمانە، ژیانمانە
ئەوەی ئێوە خەیاڵی ئەکەن. بۆی هەوڵ ئەدەن
زۆر ستەمە قەت پێی ناگەن
زیاتر خۆش بن سوور و جۆش بن
لەسەر ئەوەی
بمانگرن، بمانکوژن
وتووومانە و ئەیڵێینەوە
ڕاستییە و نایپێچینەوە
ئەیڵێینەوە بە ئاشکرا
بۆ گشت دنیا
کوردین هەتا دنیا مابێ
مرۆڤ لەسەر زەوی مابێ
قەت نابەزین
کوردین کوردین
سەربەرزیی ئێمە تا بێ بەرزتر ئەبێ
بە هەرچی هێزە نانەوێ
چی ئەتوانن
ڕامەوەستن
بیخەنە کار
زیاتر لەو جار
لێمان ڕوونە و ئەنجامتان هەر شکاندنە
لە کوردستان دەرکردنە
بۆیە ئەیڵێین وشەیەکە و وتوومانە
کوردستانین قەت نابەزین
قەت ناترسین، قەت نانەوین
بمانگرن، بمانکوژن، بمانبڕن
هیچ دەربەست نین ئێمە کوردین
هەتاهەتاش ئەیڵێینەوە
لە مردن ناسڵەمینەوە

1964/08/03

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse