هەرکەسێ تالیبی شەمعی تەلعەتی جانانە بێ
Jump to navigation
Jump to search
هەرکەسێ تالیبی شەمعی تەلعەتی جانانە بێ | شەو ئەبێ خوڵق و ڕەوشت و سەنعەتی پەروانە بێ |
با دڵ و جەرگی بە خەنجەر پارەپارە و قیمە کەن | دەنگی ئاخ و ئۆفی نایە، چا نیە گەر وانەبێ |
ئیشتیعالی ئاگری دڵ ئەو دەمە ئەکوژێتەوە | دائیرەی دڵ خەیمەگاهـ و تەختی ئەو سوڵتانە بێ |
مەست و مەدهۆشی لیقا چی بکا لە دونیای بێ بەقا | هەر دەبێ دێوانە دائیم بێ لیباس و خانە بێ |
موڵک و ماڵ و مەرتەبەی دونیایی دوونی بۆ چییە؟ | شەو دەبێ مەجنوونی زولفی لەیل و ڕۆژ بێ خانە بێ |
عەشقی یار و حوببی دونیا هەردوو زیددی یەکترن | گەر دلارامت دەوێ با ماسیوا بێگانە بێ |
هەرکەسێ مەجنوونی لەیلابێ چ باکی تەعنەیە | لازمە هەرچێ بکا نالایق و شێتانە بێ |
ناوی مەجنوون ئاگری بەردایە دڵ ناحەق نییە | من وجوودم ماسی و ئەشکم وەکوو ڕۆخانە بێ |
حەققە شەو گریان و ناڵینم بە چاوی سوورەوە | چونکە ئەنجامی عەرووسی عادەتە سوورانە بێ |
پایزە و عالەم لە تەعمیراتی نەقشی خانەیە | عاشقی ڕووت هەر مەکانی کەپری تاووستانە بێ |
شادییە جەژنە هەموو عالەم بە بەرگی تازەوە | دوور لە باڵات تابەکەی بەرگم ڕەش و زستانە بێ |
دەستی بۆ گیرفانی هێنا تاکوو ژیرم کاتەوە | من هەنووم هەڵسا سەرم قوربانی ئەو گیرفانە بێ |
پیاوی عاقڵ گفتوگۆی بێهودە ناکا موتڵەقا | مەست ئەبێ ڕەفتار و ئەتواری هەموو مەستانە بێ |
سابیری پیر بووی خەوی غەفڵەت لە چاوت دەرنەچوو | کوا حەکیمی واقیفی ئەم عیللەت و دەرمان بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse