ناسر ڕەزازی/بارانە و بارانە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بارانە و بارانە
by ناسر ڕەزازی

* * *


بارانە و بارانە و دیسان ھەور و بارانە
باران و بارانە و ھەور و ھەڵا و بارانە
ئەرێ ھاوار بە ماڵم پایزە و گەڵارێزانە

ئەرێ دیسان ھەورەکەی ھاوار ساڵانی پێشوو
ئەرێ بۆ جارێکی تر دیسان نیشتە سەر پاشوو

ئەرێ دیسان رێژنەکەی ھاوار پاییزی جاران
ئەرێ خەڵکی ھەژاران ھاوار گوڵی ھەڵوەران

ئەرێ دیسان وەک پێشوو ھاوار بۆ جارێکی تر
ئەرێ لە کەمین دایە ھاوار زریانێکی تر

بارانە و بارانە دیسان ھەور و بارانە
باران و بارانە ھەور و ھەڵا و بارانە
ئەرێ ھاوار بە ماڵم پایزە و گەڵاڕێزانە