ناسر ڕەزازی/ئامانج

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئامانج
by ناسر ڕەزازی

* * *


من ئەو دیلەم ئامانجم قیبلەی گشتە
با سامدار بێ و پڕ دڕک بێ رێی راستم
مادام ھێندی زۆربەی گەلم لە پشتە
دڕک گوڵە و ترس ئارامە بۆ خواستم
(مامۆستا گۆران)

  • * *


دایە ماڵ ئاوا بەرەو تێکۆشان
ئەڕۆم بۆ خاکم پێشکەش ئەکەم گیان

گەر دوژمن ھەموو کورد بخنکێنێت
زۆر نەنگە تەنیا رۆڵەت بمێنێت

ئەو ھەژارانەی لە ماڵ دەرکران
ئەو دڵسۆزانەی بەر گوللە دران

چاوەڕێ منن حەقیان بستێنم
خەم مەخۆ دایە شادیت بۆ دێنم

گەر شەھید کرام بۆم مەگری دایە
وەباڵی وەتەن لە ئستۆمایە

تا وەکوو دوژمن خوێنمان بڕژێنێ
گوڵاڵەسوورە کە سەردەربێنێ

پێم خۆشە لات بم کاتی ئازادی
تاکوو دەروونت پڕ کەم لە شادی

بەڵام دایە گیان گەر من نەھاتم
تێر ماچ کە چاوی ھاوڕێ خەباتم

گەر دوژمن ھەموو کورد بخنکێنێت
زۆر نەنگە تەنیا رۆڵەت بمێنێت