لە موسوڵمانەوە بۆ جەنابی حەقق مەزبەتە بێ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لە موسوڵمانەوە بۆ جەنابی حەقق مەزبەتە بێ (1969)
by سابیری
306672لە موسوڵمانەوە بۆ جەنابی حەقق مەزبەتە بێ1969سابیری
لە موسوڵمانەوە بۆ جەنابی حەقق مەزبەتە بێ چ ڕەوای حەققە عەدوو حاکمی ئەم میللەتە بێ
مەلیک و سەیید و بەگزادە فیرار و چەتە بێ فوقەرا و ئوسەرا هەر بەشی ئەم زیللەتە بێ
عولەما و قازی هەم موفتی ئەم بیدعەتە بێ
لە سولەیمانی و کەرکووک و وڵاتی کفری نووری چاوانی ئەگەر تابیعی زوڵم و کوفری
وەرنە وەک جەعفەری تەییار بە باڵیش بفڕی بە خودا بێ هونەر و زوشت و لە خانەی سفری
تا فەلەک سالاری ئەم کۆمەڵ و جەمعییەتە بێ
ئەم غەم و نەگبەتە چەوتی ڕەوشت و ئیقباڵە چونکە ئەم عالەمە ئیغوا بووە عالەم ضاله...
عولەما و سولەحا تالیبی گەنج و ماڵە شکی تێدا نییە ئەم دەردە جەزای ئەعمالە
یاخودا ئاخری ئەم هەیئەت و وەزعییەتە بێ
تاقمێ گەرچی نیزاعیانە لەسەر ئیستیقلال ناویان دەرچووە بێچارە بە سووئی ئیستیعمال
چونکە بێ پارەن ئەگەر لێرە بکەن ئیستیحسال لە کنم وایە بە تەییارە دەکەن ئیستیدلال
ئەم نییەت چاترە عالەم لەسەر ئەو نییەتە بێ
دین و ئیمانی هەموو دەوڵەت و میللەت پارە مەنشەء و مورسی ئەنواعی موزیللەت پارە
چییە دەرمانی غەم و میحنەت و عیللەت پارە مەسقەلی قووەیی ئیدراکی دەلالەت پارە
سابیری لۆردە ئەگەر ئەگەر واقیفی ئەم حیکمەتە بێ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse