فیدای ڕوخساری ئاڵت بم ئەڵێی خورشیدی تابانە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
فیدای ڕوخساری ئاڵت بم ئەڵێی خورشیدی تابانە (1918)
by تاھیر بەگی جاف
310567فیدای ڕوخساری ئاڵت بم ئەڵێی خورشیدی تابانە1918تاھیر بەگی جاف
فیدای ڕوخساری ئاڵت بم ئەڵێی خورشیدی تابانە بەڵا گەردانی باڵات بم وەکوو شمشادی بوستانە
لە سایەی تیغی ئەبرۆی تۆ، لە ڕۆژی حەشردا جانا بیحەمدیللا حیسابی من لەگەڵ جەمعی شەهیدانە
دەزانی بۆچی مەسروورم، ئیشارەی کردمێ دولبەر وتی حازر بە بۆ کوشتن بەیانی جەژنی قوربانە
لە ئاهم گەر بسووتێ ئاسمان باوەڕ بکەن ئەمشەو ئیتر یاران، چ باکێکم لە سەردیی فەسڵی زستانە
کە زولفی عاریزی پۆشی وتم یا ڕەب چ سڕڕێکە لە لایێ زوڵمەتی کوفرە، لە لایێ نووری ئیمانە
دەبێ کاول بێ موڵکی دڵ بە تاراجی سوپاهی خەم هەتا شاهەنشەهی ئیشقت لەوێدا میسلی سوڵتانە
بە دەس بادی سەبا چونکە پەشێوە نەزمی زولفەینت منی چارە سیا بۆیە هەموو نەزمم پەرێشانە
مەکەن تیماری زەخمی جەرگی تاهیر ئەی تەبیب ئاخر بزانن با، لە حەشرا ئەو شەهیدی تیری موژگانە

This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.

Public domainPublic domainfalsefalse