دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/پیتی ر

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی  (1891)  by شێخ ڕەزای‌ تاڵەبانی
پیتی ر

1[edit]

ڕۆژی یەکشەممە کە مەشهورە بە ڕۆژی پازار من بە غار کەوتمە دومبالی کوڕێکی بولغار
کوڕ چ کوڕ لێوی وەک لالەیی حەمرا ڕەنگین کوڕ چ کوڕ چاوی وەکوو نەرگسی شەهلا بیمار
ئەهلی ئینساف بە خودا ڕەنگە چەنەی بشکێنێ گەر کەسێ بێت و بکا قامەتی تەشبیهـ بە چنار
لە هەمووی سەرفی نەزەر، سمت و سورینێکی هەبوو نازک و نەرم و لەتیف، میسلی تەڵای دەستەوشار
خڕ و مەخرووت و مودەوەر سپی و نەرم و دوو نیم هەروەکوو کۆمەڵە بەفرێ کە شەقی کەی بە مشار
کە بە دیققەت نەزەرم کردە سوورێن و کەفەڵی هەردوو چاوم پەڕییە تەوقی سەرم وەک سەگی هار
دامەنم گرت و وتم: «مرحمت ایت الماسم بویله یاندرمه بنی آتشی عشقن ایله زار»
چشم جادوی سیاهت همه بند است و فریب همه ناز است و کرشمه، همه خوابست و خمار
بَنی صَید ایتدی سنن دیده‌ای آهو رَوشن ای سنن دیدَلَرن آهوكی شیر شكار
ساعەتێ چاک لە سەر و سوورەتی نەحسم فکری پێمی وت: گیت ایشنه حاجی بَبه یاغمَمی وار
صاچمه لاقرد یلرن حاصلی یوق آقچه گیتر آقچه سز ایتمه ساقن آرَزوی بوس و كنار
من کە یەک پارەی جڵقم لە ئەزەل شک نەدەبرد پێم وت: «ایشته كمرمده دولیدر یوز دینار
بَن بیوگ ذاتِ شَریفم ووكلا خواجه سیم طانیور بَنده كزی جملهٔ شاه و خونكار
ئەلغەرەز، هێندە درۆم کرد و فسوونم بۆ خوێند کەوتە دووم هەروەکوو دووی گورگ ئەکەوێ بەرخی هەژار
موختەسەر خۆشە قسە، بردمە مەنزڵگەهی خۆم گرتم و خستم و لێم برد و گونم کرد بە چوار
مۆڵەتم ساتێ نەدا ئەو شەوە تا وەختی سەحەر کاری خێرم بە مەزەندە گوزەری کرد لە هەزار
وەختی سبحەینێ کە داوێنی فەلەک ئەتڵەسی بوو هەر لە جێ ڕاستەوە بوو دامەنی گرتم وەکوو خار
چنگی وەک پەنجەیی شاهین لە یەقەم قایم کرد دەستی کردە جەزع و ناڵە و هاوار هاوار
زەفتیە و ئەهلی مەحەللە هەموو جەم بوون لە سەرم پرسیان ماالخبر ئەی زاهیدی سالووس شیعار
پێم وتن: لەم کوڕە بولغارە بپرسن کە لە من چی دەوێ، بۆ چی دەناڵێنێ وەکوو هەوری بەهار
چاکی کەرد پەردەیی نامووسی وتی: سیكتی بَنی ویرمدی پاره سنی بویلمی قانونِ كبار
دیدیلر حاجی افندی چوچوقن حَقنی ویر سر كه فاش اولدی دها فائده ایتمز انكار
یوقیسه پارَن اگر مهلتن اوچ گون اولسون حقنی اوچ گونه دک ویرملیسن ای غدّار
ئەمە سێ ڕۆژە کە سەرگەشتە و حەیران دەگەڕێم کێم هەیە غەیری وەلی نیعمەتی فەرخوندە شیعار
یەعنی هەم نامی نەبی حەزرەتی ئەحمەد پاشا فەخری دین، کانی حەیا، بەحری کەرەم، کۆهی ویقار
مەدحی ئیحسانی بکەم، عیلمی بکەم، فەزڵی بکەم بە خوا خارجە ئەوسافی حەمیدەی لە شومار
کەفی زەڕ بەخشی کە وا مەنبەعی دوڕ و گوهەرە میسلی بەحرێکە نە ساحلی بێت و نە کەنار
تەبعی جەوواد و کەریم، هەروەکو قائانی دەڵێ: زر به قنطار همی بخشد و اشتر به قطار
تا وەکوو دەورە بکات و بگەڕێ چەرخ و فەلەک تا وەکوو دێت و دەچێ، بێت و بچێ لەیل و نەهار
بە مورادی بگەڕێ شەمس و قەمەر چەرخ و فەلەک زەفەر و فەتحی قەرین، بەختی موعین، تالعی یار
ڕەئیی ئەو باعیسی تەنزیمی ئومووراتە وەلێ بۆ کورەی عالەمی ئیمکان بووەتە قوتبی مەدار

2[edit]

بارەکەڵڵا! ئافەرین! ئەی عەشرەتی نوسرەت شیعار مەردی مەیدان شێری جەنگاوەر هوزەبری کارزار
چوار عەشیرەت کاکەیی و وەند و جەباری و داودە ئیتیفاقیان کرد و هاتن چوارسەد و پەنجا سوار
هەر بە ئەووەڵ حەملە چەندتان کوشت و چەندتان سەر بڕی چەند کەلەشیان لێ بە جێ ما، بوونە توعمەی موور و مار
ئێستەکەش لەو دەشتە شەڕیانە لەسەر لاشەی ڕزیو کەرگەس و شاهین و گورگ و مامە ڕێوی و کەمتیار
بەینی بەینەڵا عوبەیدی فیلە تەن کارێکی کرد هیچ کەسێک نایکا مەگەر حەیدەر بە زەربی زولفەقار
هەر سوارێ فیرقەیەکی ڕاڕفاند و دایە پێش کەوتە سەر کوێخا مەخۆل عەبدولوەهابی نامدار
لێی خوڕی وەک شێری غوڕڕان: سا مەڕۆ! ڕاوەستە بۆم! ئەی تڵیشی دایە ڕێزوارت بە ڕیشی یادگار
چەکمەیێ سووری لە پێدا بوو بە جارێ زەردی کرد تس لە ملیۆن تێپەڕی کرد، تڕ گەیشتە سەد هەزار
یەک لە یەک ئازاترن تەعریفی کامێکتان بکەم دەک فیدای دەست و تفەنگت بم سولالەی شێخ ستار
شاسوارێکی وەکوو تۆمان هەبێ باکمان چییە تۆش لە حەققەتدا سوارێکی وەکوو ئەسفەندیار
ئەم قسانە گشتی مەجازن گەر حەقیقەتتان دەوێ بەزلی نان و هیممەتی پیرانە بۆتان کەوتە کار
جائیزەم مەتڵوبە ئەم مەدحەم بە خۆڕایی نییە هورتمانیش بێ ڕەزام، گەر هیچ نەنێرن، یا ستار

3[edit]

دوێنێ شەو بۆ دەفعی حاجەت چوومە حەممامی غەفوور سادە ڕووویەکی تیا بوو، سمت و ساقی وەک بلوور
جێ بە جێ هەر وەک موهەندیس دامە بەر مەددی نەزەر هەر لە تەوقی سەریەوە تا نووکی پەنجەی خوار و ژوور
چۆن بە حەسرەت گورگی برسی سەیری دووگی مەڕ بکا سەمتی سمتیم گرتە چاو و تێی دەفکریم دوور بە دوور
عاقیبەت شەوق و هەوەس پەردەی حیجابی پارە کرد خۆم کوتا دێوانە ئاسا بۆ سەرا پەردەی حوزوور
هەر کە فەرمووی مەردومی شاری سنەم، یار بابلم هاتە گەردش بێ تەوەققوف وەک عەموودی لەندەهوور
لێک گەیشتین هەر لە ئەووەڵ فرسەتا چووینە خەلا تێم کوتا و هێنام و بردم تا کو ژارم کردە ژوور
ئافەرم وەستا شەفێع بۆ خۆت و نەسڵێکی هەتە ڕەبی ئاوا بێ سنە دوور بێ لە ئافات و کودوور

4[edit]

بابان باشنده بیر باطمان یشیل وار إمام القوم في تقسيم شلوار
هەتانە هەر وەکوو بیستوومە بەزمێ لە ساڵێکا شەوێ یارانی دیندار
عەموودێکم هەیە وەک تووڵی داوود کوتامە ژێری کورکەی دایە ڕێزوار
تسێکی کەند بە ڕیشی سەیید براکە تڕێکی دا بە یادی باوە یادگار
دەبەستن حەلقەیێ وەک عەقدی پەروین لە جێگایەکی خاڵی لَيسَ دَيّار
بە چۆکا دێ قوتەی مل نێرکە کاردوو وەکو بولبول ئەخوێنێ وەعز و گوفتار
دەخوێنێ مەرسییەی مالۆسی مەرحووم یەکانەی گون ڕەش و گاحۆلی شاخدار
وەکوو باران بە کلکی پیرەسەگدا بە ڕیشی دادەچۆڕێ ئەشکی خوونبار
لەپاش ئیکمالی ڕەسم و ماتەم و شین وەڕین دەس پێ دەکا وەک کەلبی هەوشار
معاذالله دەڵێ يا ايها القوم درۆیە حەشر و نەشر و جەننەت و نار
لە گوێ مەگرن قسەی ئاخوندی سوننی بە ئاشووبن مەلای سەر لنگە دەستار
غەرەز لەم جرت و فرت و فاک و فیکە ئیتاعەی ئەشقیایە و دەفعی ئەشرار
حولولی مەزهەبێکە بێ گرێ و قۆرت تەناسوخ ڕێگەیێکە ڕاست و هەموار
بِحَمدِالله نەما کاک ئەحمەدی شێخ زەهاوی مرد و گۆڕی گوم بوو چاو مار
ئەگەر بێ شێخ عەلیش دَفعُ البَلا بێ ئیتر دنیا دەبێتە عەینی گوڵزار
بمێنێ یا نەمێنێ چی لە دەس دێ بە تەنها شێخ ڕەزاکەی هەرزە گوفتار
ئەگەر مشتە و مشاریش بێ زمانی عیلاج دەکرێ بە مشتی پڕ لە دینار
بە دیناری عیلاج کەن یا بە سمتی بلوورینی کوڕێکی سادەروخسار
عەزیزان مەزهەبی یارانی جەم جەم لە سەر سێ ڕوکنە: ئەووەل تەرکی ئازار
دووەم ئیکرامی زەیف و شەرتی سالیس لە هەردوو عومدەتر، کیتمانی ئەسرار
ئەمانەش جوملە پەشمن، ئەسڵی مەقسەد چوارە پێت بڵێم ئەی پیری هوشیار
شکستەی جەوز و تووڵی سەوز و کەڵبەی بەرازی بۆز و کەللەی خووگی مردار
ئەگەر دەرچێ لە سەر ئەم دینە ڕۆحت دەچێتە قالبێکی شۆخ و نازدار
زەعیف بێ خوانەخواستە ئیعتیقادت بە ئایین و بە ئەرکان و بە ئەتوار
نەکەی تەرسێ بە ڕیشی خەلفە باپیر نەدەی گانێ لە ڕێگەی باوە یادگار
شیاکەی گاوەحۆل نەگری لە ڕیشت نەچیتە ژێر کوڵینی دایە ڕێزوار
قەپۆزت دانەپۆشێ بەر سمێڵت بە سەر ملتا نەیێ وەک یاڵی کەمتیار
لە قیبلەی مستەفا ڕوو وەرنەگێڕێ لەڕێگەی شەرعدا نەمری، گوناهکار
لە پەشمی ڕیخناکی بەر سمێڵت نەڕێسن سەرکەلە و دەستبەند و هەوسار
کە مردی ڕۆحی ناپاکت بە چوستی لە ئینسانی ئەچێتە شکڵی سەگسار
وەرن یاران شەوی میعادە ئەمشەو لە پێ دەرپێ فڕێ دەن، خزم و ئەغیار
شەواڵی زەرد و سوور وەک خەرمەنی گوڵ لە سەر مافووری زەڕ ڕۆی کەن بە خەروار
شەواڵی خامەک و زەڕبەفت و خارا لە سەر یەک دای بنێن وەک ماڵی توججار
کەنیز و خانم و خاتوون و خادم فەقیر و مونعیم و دەروێش و سالار
نەدیم و نۆکەر و ئاغا و ئەفەندی لە دەوری دانیشن وەک خەتتی پەڕگار
لە نەزمی بەزمی جەم ساقی بگێڕێ شەراب و لێ بدا موتریب لە مزمار
نەبیز و شەربەت و نوقڵ و مەزە و مەی دەف و تەمبوور و ساز و بەربوت و تار
دەبێ ئەم بەزمە هەر بەم نەزمە بڕوا هەتا دوو حیسسە ڕابوورێ لە شەوگار
کە دنیا بوو بە ڕووی قەیماسی زەنگی سەرەی بەش کردنی شەڵوارە ئەمجار
بە قورعەی مەعدەلەت یەکیەک بەشی کەن مەپرسن لە ئەقرەبا و قەوم و کەس و کار
مەپرسن دایک و پوور و خوشک و خوارزا لەژێر کورکەی بەرن، بێ قەول و گوفتار
بە قەولی باوە باوە و میرە میرە میسالی کێر و کوز هەر وەک کون و مار
بە شەرعی مەزدەک و ئایینی بابەک دوخوولی جائیزە ئیسمی کونادار
فهيا سادتي للوطء والنيك لقد علمتكم تقسيم شلوار
چرا پف لێ کەن و شێرانە هەستن شەقێ هەڵدەن لە پەردەی عیسمەت و عار
سەر و دەرپێ بەرن بێ فەرق و تەمییز دەم و دەست ساحیبی دەرپێ بکەن دیار
شەواڵی هەر کەسێ بەر هەر کەسێ کەوت ئیتر فەرقی نەکا بیگرێتە بەر کار
کە ئەم وەعزەی تەواو کرد پیرە ئاخون ئیتر هەر پف لە شەمعە و تف لە حەیتار
ئیتر هەر ئەتکی دین و کەسری نامووس ئیتر هەر تەرکی شەرم و عیففەت و عار
ئیتر هەر لنگ ئەبێتە لام ئەلف لا ئیتر هەر کێر ئەبێتە باسکی هاوار
ئیتر هەر گوومەزەی سمتە دەسووڕێ بە سوورەی سەر خڕا وەک چەرخی دەووار
ئیتر هەر لێ پەڕینە و لێ خوڕینە بەرەو ژوور و بەرەو ژێر و بەرەو خوار
ئیتر هەر دایکە پیرە و هەڵ ئەنیشێ بە کەللەی کێرەوە وەک ورچی سەردار
ئیتر هەر پاوەنەی زیوە و زڕەی دێ لە بەر کوت پێوەدان ئەخشێ لە دیوار
ئیتر هەر خەپلەیە وەک چاوی کازر بە مەترەق دەیکوتن ساداتی ئەبرار
ئیتر هەر ناوگەڵی خووبانی بیکرە لە خوێنا سوور دەبێ وەک بەرگی گوڵنار
ئیتر هەر کێرە وەک پەیکانی گۆشتین بە ژێر بنیا دەچێ وەک پەڕڕی سووفار
ئیتر یا خوا نەسیبی دوشمنت بێ برینی نێزە و نووزەی بریندار
مناڵێ لەو شەوە پەیدا بێ لایان دەبێتە سەیید و ڕێزداری موختار
لە وەسفی کاکەیی گەر سەرفی عومرم بکەم ناکەم بەیانی عوشری میعشار