دیوانی سالم/ش

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
312990دیوانی سالم — پیتی ش1860سالم

1

[edit]
بە پابووست بگا گەر سەر وەکوو فەرش سەری فەخرم دەگاتە پایەیی عەرش
نیگاهی چاوی مەستت گاهی ئیما دەبەخشێ نەشئەیێ بۆ من وەکوو بەرش
ئەگەر مانیع نەبن دەستم دەگا پێت درازیی ئاستین و کۆتەهی ئەرش
موژەت تابوور و میرئاڵایە چاوت ئێرش بۆ دڵ دەبا گەر پێی بڵێ عەرش

2

[edit]
گوارەت کەوتە سەر ڕەوشەن بناگووش سهیل و ماه را کردی هماغوش
لەبی شیرینی دڵبەر کانی لەعلە چنان لعلی که از جان می برد هوش
وەکوو لەعلی گوارەت ئاڵە ئەشکم منش در دیده جا کردم تو در گوش
ئەگەر دەیدی لەبی تۆ پووری هورموز نمودی لعل شیرین را فراموش
بە ئیما گەر تەڵەب کەم ماچی لێوی به لوءلوء لعل را گیرد که خاموش
پەیاپەی دێتە ڕوو ئەشکم وەکوو سەیل از آن خونی که در دل می‌زند جوش
وەکوو جامی ئەگەر سالم حەریفی ز خون دل شراب لعل می نوش

3

[edit]
عەجەب دیگی دڵی هێناومە جووش بت سنگین دل سیمین بناگوش
برۆ قەوس و موژە تیر و وەلەد چاو ظریف مهوش ترک قباپوش
لە تابوشتی شەرارەی ناری عیشقت به سان دیگ، دایم می‌زنم جوش
بە مەرگی تۆ، لە قەبریشا کە بڕزێم نگردد مهرت از جانم فراموش
ڕەقیب چاک چاک دەکا جێبی کراسی گرت همچون قبا گیرم در آغوش
دڵ و ئیمان و دینی برد بە تاراج برو دوشش، برو دوشش، برو دوش
حەکیمانە وتی حافز بە بیمار: لب نوشش، لب نوشش، لب نوش

4

[edit]
ئەبداڵی ئەبەد هەر منم ئەی چەرخی جەفاکێش تا دەربەدەر و شەهر بە شەهرم وەکوو دەروێش
یەک بێشە لە سەحرایی دەروون سەبزە لە سینەم از بس که ڕوا تیری نیگاهت لە دڵی ڕێش
تا یاری منی یاری دڵم هەر غەمی تۆیە بێگانە بووم یەکسەرە بۆ تۆ لە کەس و خوێش
جوز بووسەیی ئەییامی ڕەزامەندیی دڵدار نەمدی لە جیهانا بە ئەبەد نۆشێ بەبێ نێش
وا دێتەوە سوێ زەخمی دەروون گاهی خەیاڵت شەو خاوی نییە سالمی بێچارە لەبەر ئێش

5

[edit]
خودا چ بکەم لەدەس بەختی جەفاکێش نەمەکڕێزە لەسەر داغی دڵی ڕێش
لە غەمزەت موددەتێ بوو خۆم دەپاراست ئەجەل هێنامیە بەر تیرت جڵەوکێش
تەعەششوق بۆ کەماڵی عاشقی زار بەمیسلی حەملەیی گورگە ئەسەر مێش
لە تای میزانی عیشقا سەر چ سووکە لە کیشی دڵبەرا بێ وەزنە بۆ کێش
فیراق حەڵوایی وەسڵی کرد بە سەفرا فەرامۆشم بووە نۆشت لەتاو نێش
لە ڕووگەرمیی و دڵسەردیت مەلوول نیم دەکەم شوکرت بە ئینعامی کەم و بێش
تەماشا کەم لە وەزعی بەزمی دڵبەر ڕەقیب بێ غائیلە و سالم بەئەندێش