دیوانی جەوهەری/غ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
308211دیوانی جەوهەری — پیتی غ1935جەوھەری

1[edit]

بەبۆنەی هاتنی حاجی سەید عەبدوڵڵای نەهری بۆ سابڵاغ و موکریان

گوڵی گوڵزاری نەهری هاتە نێو باغ چرای ساداتی شەمزین هاتە سابڵاغ
موبارەک بێ قودوومی حەزرەتی شێخ شفایە بۆ نەخۆشی و قەلبی ناساغ
هومایە هاتە نێو ئێمە خودایە لەنێو لابەی چەقەی کوند و قڕەی زاغ
موسوڵمانان بکەن تۆبەی نەسووحی بە قەلبێکی سەحیح و بێ درۆ و ساغ