دولبەرا ڕۆژێ سەعاتێ بێرە سەردانی نەخۆش

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دولبەرا ڕۆژێ سەعاتێ بێرە سەردانی نەخۆش (1969)
by سابیری
306544دولبەرا ڕۆژێ سەعاتێ بێرە سەردانی نەخۆش1969سابیری
دولبەرا ڕۆژێ سەعاتێ بێرە سەردانی نەخۆش سوننەتی خير الورا یە خێرە سەردانی نەخۆش
من لە دەرمانم کە لوقمان و ئەرەستوو عاجزن فائیدەی چی ئیلتیجاکردن بە نامەردان و خێش
یەک ئیشارەی کافییە لەو چاوە دڵ، ئەگریجە بۆچ دەیگەزێ وەک ئەژدەها، جارێ وەکوو دووپشک بە نێش
دڵ بە دوویا ڕائەکا بۆ دڵ ئەچم بیهێنمەوە ئێوە بۆ مەنعم ئەکەن، ناچارییە ئەی خزم و خێش
کەوتمە دووی پاڕامەوە نەیدایەوە ئەو دولبەرە هیچ تەئسیری نەبوو دەنگم وەکوو ئاوازی مێش
یاخودا زوو بێتەوە بەڵکوو بدا پێم مەرهەمێ زوو بە زوو داینێمە سەر چاوەی دڵی بیمار و ئێش
داد و فەریادی زەعیفان نابیسێ سەنگین دڵە پادشاهی جابر و سەربەست و هەم بێ دین و کێش
دڵ لە بەدبەختی سەعاتێ خۆ لە غەم فاریغ نییە بۆیە وا فرمێسکی چاوم ڕوومەتی کردوومە ڕێش
وا بە ماری زولفەکانت بەندی جەرگم داڕزا دڵ هەراسانم ئەکا دووپشکی موژگانی بە نێش
ترس و خەوفی هات و چوونت جان و دڵ بەرباد ئەکا حەیفە تۆ وا دڵڕەقی بێ ڕەحم و بێ ئایین و کێش
زامدارم قیبلەیی حاجات و دەرمانم ئەتۆی ئیلتیجا ناکەم بە لوقمانی حەکیم و قەوم و خێش
خۆ لە بێچاری ئەوا کەوتوومە شوێنی دولبەرم ئیختیاری خۆم نییە بیللا بە زۆر ئەمکاتە کێش
تەرکی سەر ئاسانە ئەمما تەرکی دولبەر ناکرێ تۆ لە دوکانی شەکەر تێفکرە سەردانانی مێش
ئەی ڕەفیقانم مەکەن مەنعم کە ناکەم تەرکی یار تەرکی ناکا سابیری میغناتیسە دەمکاتە کێش

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse