خەڵیفەی شاهی زەنبیلی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
خەڵیفەی شاهی زەنبیلی  (1945) 
by مەلا مارف کۆکەیی
تەماعم بوو بکەم مەدحی خەڵیفەی شاهی زەنبیلی کە تێفکریم لە قووەت خاریجە تەشریح و تەفسیلی
سوئالم کرد لە ئوستادی تەبیعەت بۆچی بێدەنگی گوتی چ بکەم تەخەییول ناکرێ تەسویر و تەشکیلی
فەقەت بیستوومە زۆر ئەهلی گوزەشت و عەفو و ئیغمازە بە شەرتێ لێم نەڕەنجێ حازرم بۆ خەتم و تەکمیلی
لە باب و فەسڵی تەزویر و ڕیا هیند چوست و چالاکە کە شەیتان خۆ دەپارێزێ لە مەکر و کەید و تەزلیلی
وەکوو جەردەی موسەللەح دەچتە سەر ڕێگای مسوڵمانان بە ئیمان ئیکتیفا ناکا دەکا نەزعی سەراویلی
هەموو ڕۆژێ لە مەکتەبخانەیی تەدریس و تەدلیسی دەنووسن سەد جەوازی نومرە یەک ڕوتبەی عەزازیلی
بە ڕیش و سووڕەت و عەممامە و شکڵی هەیوولایی بە لەحنی نازک و قەولی ئەکازیب و ئەباتیلی
فریوی جاهلی وەحشی دەدا بێچارە نازانێ مەقام و مەنزڵی ئیبلیسە ڕیش و پێچ و مەندیلی
ايامَن قُلتَ إِنَّ الشَّعرَ عِصيان وَ نُقصان لَكم اِحسانَكُم يا لائِمي نَقصي وَ ذَنبي لي

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse