حەبیبا نووری ڕوخسارت لەباتی بەرگ و نیعمەتمە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
حەبیبا نووری ڕوخسارت لەباتی بەرگ و نیعمەتمە (1969)
by سابیری
306616حەبیبا نووری ڕوخسارت لەباتی بەرگ و نیعمەتمە1969سابیری
حەبیبا نووری ڕوخسارت لەباتی بەرگ و نیعمەتمە تەبیبا چاوی بیمارت دوایی دەرد و عیللەتمە
ئەگەرچی خار و سووتاوم لەبەر چاوت بیحەمدیللا هەموو عالەم دەزانێ مایەیی فەخر و سەعادەتمە
لە شمشێری برۆت ترسم نییە سەدجار نیشانم دەی لە ڕیشەی جەرگ و دڵ کالانی ئەو شمشێرە سەنعەتمە
بە شمشێری برۆ گەر بمکوژی یا تیری موژگانت مەداری ئیفتیخارە هەم سەعادەت هەم شەهادەتمە
لەبەر خورشیدی حوسنت دائیمەن وەک زەڕڕە ڕەقسانم لە شەودا هەروەکوو پەروانە خۆ سووتانن عادەتمە
بە نووری حوسنی سەرتاپا وجوودم گەر بسووتێنێ کە بمهاڕێتەوە وەک کل بەسەر جێگایی عیززەتمە
لەهەر شوێنێ کە دانیشتی بەهەشت و حۆری پەیدایە دەمێ ون بی لەبەر چاوم وەکوو ڕۆژی قیامەتمە
کە یووسف هاتە نێو بازاڕ هەمووکەس تالیب و کڕیار منم بێ دەرهەم و دینار، غەزەلخوانی بەزاعەتمە
بە بێ حیکمەت نییە سابیر وەکوو قەیسی بەنی عامیر بە ڕۆژ والشمسە ئەورادم، بە شەو واليل تاعەتمە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse