بانگ
Jump to navigation
Jump to search
ئەی گرۆهی برسی، ئەمڕۆ ڕۆژی تێکۆشینتە | ڕۆژی تۆڵەسەندنی خوێن خواردنی دێرینتە |
باڵی لێ هەڵماڵە وەک شێر، بێرە مەیدانی خەبات | ڕوو کەرە ئاغا، کە ئاغا دوژمنی خوێنینتە |
لێدە نەعرەی دەنگ دلێری، ڕووبەڕووی زوڵم و ستەم | هەر بڵێ ئەی کاکی مالک بۆچ ئەمە ئایینتە!؟ |
تا بە کەی زۆرداری و چەوساننەوەی چینی هەژار!؟ | خوێنمژینی کۆمەڵی بێ دەستەڵاتان دینتە |
یەک قرۆشت دا بە ڕەجعی تورک و تاپۆت گرتە دەس | تا قیامەت ئەو قرۆشە مایەکاری ژینتە |
باخێ هێندە قایم و مەحکەم نەبووی من نەتگەمێ | دەستی ئیستیعمارە هێز و کۆمەک و پەرژینتە |
گوێ گرە، قانوونی سۆشیالیزمی دەنگی دایەوە | ڕۆژی مەرگت زۆر نزیکە، ئەو دەنگە یاسینتە |
نۆکەر و پێشخزمەت و کارەکەر و دایانەکەت | کەوتە ڕۆژی خۆی، بزانە دوژمنی خوێنینتە |
خۆت لە من باشتر ئەزانی: باوی زۆرداریت نەما | عوودەکەی ئەمڕۆ، سبەینێ شۆڕشی ناڵینتە |
ورگت شۆڕ کرد وا ئەزانی هەر بە ورگ ئەبڕێتەوە | دەی بتۆپە! ڕۆژی ئەمڕۆ ڕۆژی هەڵلەرزینتە |
داسی دەستی چینی جووتیارە ئەنێتە گەردنت | تێر بگریە، چونکە ئەمڕۆ ڕۆژی گریە و شینتە |
بەند بە بەند قانوونی ئیسلاحی زراعی دێتە پێش | فەخرە بۆ من، بۆ جەنابت ئایەتی تەڵقینتە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse