ئەپرسی گەر لە ئەحواڵم نیگارم سوێن بە چاوانت

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەپرسی گەر لە ئەحواڵم نیگارم سوێن بە چاوانت (1965)
by مینە جاف
303973ئەپرسی گەر لە ئەحواڵم نیگارم سوێن بە چاوانت1965مینە جاف
ئەپرسی گەر لە ئەحواڵم نیگارم سوێن بە چاوانت ئەسووتێم هەر وەکوو قەقنەس لە شوعلەی ماهی تابانت
ئەناڵێنم وەکوو بولبول لە عەشقی ڕووی گوڵت جانا ئەسووڕێمۆ بە بێ هۆشی لە حەسرەت سەروی بۆستانت
تەماشای ناوی جەرگم کە بە تەجرەبە دولبەر بزانە چۆنە ئەحواڵم بە تیری چاوی فەتتانت
بە ئوممێدی ئەمەی جەژنە و لە جەژنا کینە نامێنێ ئەوا خۆم خستە بەر پیێ تۆ و دەخیلە دەسم و دامانت
نیگارا مەوسیمی جەژنە و نزیکە ڕۆژی ئازادی هەموو کەس عەفو و ئازادە منیش توو خۆتو ویجدانت
عەزیزم تۆ حوکمداری و منیش کەمتەر غوڵامێکم بەڕاسی عەیبە بۆ تۆ قین لە گەڵ کەمتەر غوڵامانت
ئەوەندە عەرز ئەکەم چاوم لە ڕیێ خوا دا جەفا بەسیە بکە فکرێ بە حاڵی خۆت و ڕۆژی حەشر و دیوانت
نیگارا گەر بە ئەحواڵم تەرەححوم تۆ نەکەی ئەمجار بە ڕاسی دۆزەخە جێگات لە گەڵ تەرسایە دیوانت
وەها حاڵی مەبە قوربان گوناهبار نیت لە دەرگای حەق كراما كاتبين بۆ من گەواهن وان لە سەر شانت

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse