Jump to content

بەو نەقشی بەشیشەی دڵەکەم، عەکسی مەهی ڕووت

From Wikisource
بەو نەقشی بەشیشەی دڵەکەم، عەکسی مەهی ڕووت (1936)
by ئەدەب
310002بەو نەقشی بەشیشەی دڵەکەم، عەکسی مەهی ڕووت1936ئەدەب
بەو نەقشی بەشیشەی دڵەکەم، عەکسی مەهی ڕووت لاتداوە لەسەر قورسی قەمەر، مەعجەری گێسووت
ئاڵۆزە جیهانێ لە خەمی سونبولی خاوت ئاشووبە دوو دنیا، لە شەڕی نێرگسی جادووت
قیبلەی ئەمەلی ئەهلی وەفا؛ تاقی برۆتە هەرچەندە لە خوێنڕێزیی عاشق، نییەتی جووت
چینی سەری زوڵفت، کە گوتم: نافە؛ خەتا بوو سەد (چین) و (خەتا)؛ بێ بەفیدای یەک ڕەمی ئاهووت
وەک جیلوەیی قەدت، نییە سەروێ لە چەمەندا وەک خەندەیی زارت، بەخودا خونچە نەپشکووت
شام و سەحەر و نیوەشەوم؛ کاری دڵی زار ناڵینە لەبەر نێشی سیەهـ ماری خەمی مووت
بەو حوسن و لە تافەت؛ کە هەتە، ئەی شەهی خوبان بۆ هێندە لەسەر قەتڵی گەدایە؛ ڕەوش و خووت
ئەو ڕۆژە، کە تیرت لە دڵی مە گوزەری کرد عالەم مەتەحەییر بوو لە ئەو قووەت و بازووت
سەیدی نیگەهی تۆیە ئەدەب، قەدری بزانە عەنقایە گرفتارە بەسەر پەنجەیی تەیهووت


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.