Jump to content

بەستەیی زوڵفم ئەگەر؛ چاهی زەنەخدانت چ بوو؟

From Wikisource
بەستەیی زوڵفم ئەگەر؛ چاهی زەنەخدانت چ بوو؟ (1936)
by ئەدەب
310138بەستەیی زوڵفم ئەگەر؛ چاهی زەنەخدانت چ بوو؟1936ئەدەب
بەستەیی زوڵفم ئەگەر؛ چاهی زەنەخدانت چ بوو؟ سیلسیلەت کردم لە گەردن؛ بەند و زیندانت چ بوو؟
فیتنەیی چەشمی سیەه، کافی بوو بۆ سامانی مە تیرەبارانی سەفی سەربازی موژگانت چ بوو؟
ئێمە جەمعی عاشقان، ئاشوفتە حاڵی زوڵفی تۆین تۆ لەمە ئاشوفتەتر، زوڵفی پەرێشانت چ بوو؟
گەر لە ئەووەڵ؛ قەسدی تۆ، پێکانی سینەی مە نەبوو بێ سەبەب، تۆ بەو خەدەنگی غەمزە ڕاسانت چ بوو؟
گەر نەبوو مەنزووری تۆ، ڕەفعی خوماری عاشقان سوبحدەم بەو بادەوە نێو بەزمی مەستانت چبوو؟
تۆ دەگەڵ مە، تا بەسەر شەرتت وەفا بوو ئەی صەنەم گەر وەفاشت بۆم نەبوو، جەوری دوو چەندانت چبوو؟
دەردەداری هیجرەتی شەوگاری بێ پایانی تۆم قەت دەپرسی لێم: ئەرێ بێچارە! دەرمانت چبوو؟
شەو هەموو شەو، دەنگی گریانم دەگاتە ئاسمان قەت دەفەرمووی: بەو شەوە باعیس بەگریانت چبوو؟
گەر دەبوو بشکێ هەموو عەهد و هەموو پەیمانی تۆ ئەو هەموو ئیقرار و شەرت و عەهد و پەیمانت چبوو؟
ئەی ئەدەب گەر تابی شوعلەی شەمعی دیدارت نەبوو دەور بەدەور ئەو شەمعە، وەک پەروانە، سووڕانت چبوو؟


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.