بەتیری غەمزەیی جادووی دڵارامێ بریندارم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بەتیری غەمزەیی جادووی دڵارامێ بریندارم  (1936) 
by ئەدەب
بەتیری غەمزەیی جادووی دڵارامێ بریندارم بەنازی چەشمی غەممازی گوڵئەندامێ گرفتارم
نە کەس بۆ زەخمی پڕ ئێشم لە فکری مەرهەمێ دایە نە کەس جارێ بەحاڵی زارمە دەمساز و خەمخوارم
مەگەر جارێ بەمیهری تەلعەتی، دوو دیدە ڕۆشن کەم شەوێ تا ڕۆژ، وەکو ئەختەر، بەیادی سوبح بێدارم
شەو و ڕۆژم نییە یەکدەم، قەرار و سەبر و ئاسایش دەمێ ناڵەم لە دەوران و دەمێ هیجرانی دڵدارم
ئەگەر جارێ بەخەمباریی، شەوێ چاوم لە خەو ڕاچێ سەحەرگاهان خەمێکی نەو، لە خەو دەمکا خەبەردارم
خودا چبکەم! لە دەست جەوری سپێهری دەهری بەد گەوهەر نەبوو ساتێ کە فارغ بێ لە عیشقی، ڕەنج و ئازارم
ئەگەرچی شوهرەتە دنیا؛ سەرای عەدل و موکافاتە بەبێ جورم و گوناهێ بوو، بەهەر جۆرێ سزاوارم
جەزای کفری أنا الحق بوو، ئەگەر مەنسوور-ێ بێ سەر بوو بەناحەق، بێ أنا الحق، بۆ لە جێی مەنسوور لەسەر دارم؟!
ئەگەر هەوری قەزا، بەردیش بەسەر مندا ببارێنێ لە وەختی دادخواهیدا، موسەللەم من خەتابارم
درەخشی گەوهەرم باعیس بەکەسری گەوهەری زاتە هونەر مایەی خراپی کاخی هەستی وەک سنێممارم
لە مەسجیدیان وەدەرنام و بەکەعبەش دەستڕەسی نابم ئەدەب بابێینەوە بتخانە، خزمەت پیر و زننارم

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse