با بڵێن گوڵزارە ڕووی تۆ، خونچەیی گوڵزاری تۆ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
با بڵێن گوڵزارە ڕووی تۆ، خونچەیی گوڵزاری تۆ  (1936) 
by ئەدەب
با بڵێن گوڵزارە ڕووی تۆ، خونچەیی گوڵزاری تۆ کوا وەکو گوڵزاری تۆ، یا خونچەیی گوڵ زاری تۆ!
سەرو؛ ئەگەر تەنها لە یەک جێ، دڵکەش و مەوزوون قەدە ئەی سنەوبەر قەد؛ لە هەر جێ، سەروی خۆش ڕەفتاری تۆ
کوا عیبارەت! هێندە شیرین، کوا تەللەفوز، هێندە خۆش کەوسەرە؛ تێکەڵ مەگەر، بەو شەککەری گوفتاری تۆ!
پایی بەندی تیشکی ڕوو، وەک: سایەیە بێ ئیختیار هەرکەسێ تاوێکی هاتە: سایەیی دیواری تۆ
دڵ، هەوەڵ زەخمی کە هێنا، من کە دیم، ناسیمەوە دەست و شەستی کەس نییە؛ ئیللا مەگەر شاکاری تۆ
تۆ؛ گەر ئەمساڵە سەراپا، بۆ مە، جەوری یا ستەم خۆشە هەرچی بێ، بەیادی لوتفەکانی پاری تۆ
خەڵک، ئەگەر هەڵدێ لە مار و ئیحتیرازی لێ دەکەن بۆچ ئەمن بێ «مار»ی دوو زوڵفی ئەتۆم، بیماری تۆ!
سەد کەڕەت تیرت لە دڵداوم، هەتا: پەڕ نیشتووە ئەی چ جارت وا نەبوو؛ دڵدۆزی وەک ئەمجاری تۆ!
خۆت لەمە بێگانە دەگری و پێم دەڵێی: بێگانە بووی ئاشنا تا بووم، ئەمن بووم، وێستە وا ئەغیاری تۆ!
گەر دەڵێی: دڵ بۆچی بەستەی زوڵفی وەک پەرگارتە نوقتە لەو جێگە دەبێ، لێی بێ: سەری پەرگاری تۆ
تۆ؛ لەبت شیرین و خۆت شیرین و قامەت شیرینی بۆیە وا نوتقی ئەدەب شیرینە بۆ تەکراری تۆ

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse