ئەی خونچەیی نەزاکەتی سەحنی حەساری من

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەی خونچەیی نەزاکەتی سەحنی حەساری من  (1936) 
by ئەدەب
ئەی خونچەیی نەزاکەتی سەحنی حەساری من ئەی گوڵشەنی سەیاحەتی حاڵی نزاری من
ئەی لالەزاری ساحەتی گوڵزاری عەیشەکەم ئەی ماهی چاردە شەوی دەیجووری تاری من
ئەی شەمعی تابناکی شەبستانی تیرەکەم ئەی ماهی چاردە شەوی دەیجووری تاری من
ئەی بادەیی سەبوحیی و جامی نیشاتەکەم ئەی نەشئەیی مەدامەیی حاڵەتی خوماری من
سەرووی قەدت، کە زیبی گوڵستانی ئێمە بوو بۆ بوو بە تەرزی خاک؛ لە بەختی هەژاری من؟!
شەرت و قەراری مە، لە جودایی بە تۆ، چ بوو؟ شەرتت نەبردە ئاخر و بردت قەراری من
دوێنێ؛ کە نەوبەهاری ئەمن بوو جەمالی تۆ ئەمڕۆکە؛ خاکی توربەتی تۆیە، بەهاری من
خۆزگە وەکوو گوزاری منە، سەر مەزاری تۆ ئەمڕۆکە ڕەهگوزاری تۆ بووایە مەزاری من
تۆ بووی سەنەم، بە ڕۆژ و بە شەو، خەمڕەوێنی من وێستاکە کێ بێ لە جێی تۆ، خەمگوساری من!
بێ قامەتی سەهییت، کەوا فەرشی ئەلحەدە سەر هەڵبڕە و بزانە چییە ڕۆژگاری من!
بێ ڕوویی تۆ، مەحاڵە «ئەدەب» زیندەگی بکا ڕەحمێ بکا بە حاڵی؛ مەگەر کردگاری من

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse