ئەبرۆیی کەشیدەت لە پەنا توڕەیی سەودا

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەبرۆیی کەشیدەت لە پەنا توڕەیی سەودا  (1936) 
by ئەدەب
ئەبرۆیی کەشیدەت لە پەنا توڕەیی سەودا ماهێکی نەوە؛ گۆشەیی کێشاوە لە شەودا
فەرمووتە: دەبێ گیان بەفیدای تیغی برۆکەم ئەی ماهی دوو هەقتە؛ بەمنت موژدەیی نەودا
خاڵ و خەتی بەر ئەو گەردەن و سینەت شایستەیە سەد تەعنە؛ لە خاڵ و خەتی کەو دا
ئەمشەو، کە گوتم: دەردی دڵم، چی هەیە دەیڵێم حەیفێ؛ کە دەمی وەسڵەتی تۆ، کورتە لە شەودا
نەمزانی چییە سیڕی دەهانی وەکو نوقتەت خۆی نوقتەیی مەوهووم و جیهان قەیدییە لەودا
هەمدەرس کەنین: بەختی من و چەشمی سیاهت بۆچی وەکو: یەک ڕۆژ و شەون،هەردوو دەخەودا!
سۆفی؛ کە دوێ مەنعی ئەمەی کرد و مەلامەت ئەمڕۆ لە خەراباتە؛ عەمامەی لە گرەودا
هەرچەندە مەتاعی سوخەن؛ ئەم عەهدە کەسادە ئەمما گوهەری شیعری ئەدەب هەر لە برەودا

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse